هەرێم نیوز
هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی عێراق گه‌وره‌ترین چانسی له ده‌ست خۆی دا بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالی 2026 ته‌نها و ته‌نهاش موجامه‌یه‌كی بێ مانای فه‌ڵه‌ستینیان كرد كه ئه‌م شته من له یاری یه‌كه‌میش بینیم و له سه‌ریشی نووسیم له كاتێك دا هیچ كام له‌و 3 هه‌ڵبژارده عه‌ره‌بییانه‌ی تر ئه‌و حسابه‌یان بۆ فه‌ڵه‌ستین نه‌كرد له یاری یه‌كه‌میش دا عێراق ته‌نها 1 گۆڵی به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستین تۆمار كرد له‌م یارییه‌ش دا هه‌مان شتیان دووباره كرده‌وه گۆڵێكیان كرد و تیمه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ستا بێت دۆخی داڕما و پلان نه‌ما و یارییه بێ به‌رنامه‌ییه‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه تا گۆڵی یه‌كسانی تۆمار كرا ئیدی هه‌موو شتێك له ده‌ستچوو، چونكه ڕاهێنه‌ریش سه‌ری له خۆی تێك دا‌و گه‌ڕایه‌وه دواوه و به‌رگرییه‌كی ناجێگیری كرد ئه‌مه‌ش وای كرد فه‌ڵه‌ستین زیاتر ئازاد بێت و یاریگا كۆنترۆڵ بكات و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌شی تۆمار كرد.
به‌م شێوه‌یه‌ش عێراق له‌م یارییه‌وه زۆر شتی له ده‌ستدا، چونكه دوو یاری كۆتایی له پاڵاوتنه‌كان دا یه‌كه‌میان میوانداری كۆریای باشور ده‌كات له به‌سڕه و كۆتا یاریش ده‌چێته ده‌ره‌وه له سه‌ر هه‌مان ئه‌و یاریگایه‌ی ئه‌مشه‌و یاری تیادا كرد به‌رامبه‌ر به فه‌ڵه‌ستین ڕووبه‌ڕووی ئه‌رده‌ن ده‌بێته‌وه هه‌ردوو ئه‌ركه‌كه‌ش بۆی زۆر قورسن، چونكه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تر له عێراق باشترن و پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه و ئاماده نین هه‌روا به بێ جه‌نگ ده‌ستبه‌رداری پێگه‌كانیان ببن به تایبه‌ت ئه‌رده‌ن كه یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر سه‌ڵته‌نه‌ی عومان ده‌بێت هه‌وڵ ده‌دات هیچ نه‌بێت یه‌كسان ببێت، چونكه ئێستا سه‌ڵته‌نه‌ش 10 خاڵی هه‌یه و هیوای هه‌یه یاری داهاتوو له ئه‌رده‌ن بباته‌وه به هیوای ئه‌وه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر كۆریای باشور بدۆڕێت ئه‌و كات سه‌ڵته‌نه‌ی عومان پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه وه‌رده‌گرێت هه‌ر بۆیه ده‌بێت عێراق سه‌ره‌تا له كۆریا بباته‌وه ئینجا له كۆتا یاریش دا هه‌وڵی تۆمار كردنی مه‌حاڵ بدات له به‌رامبه‌ر ئه‌رده‌ن.
ئه‌نجامی ته‌واوی یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م A
قیرغیزیستان 3 - قه‌ته‌ڕ 1
ئێران 2 – ئۆزبه‌كستان 2
كۆریای باكور 1 – ئیمارات 2
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م B
كۆریای باشور 1 – ئه‌رده‌ن 1
فه‌ڵه‌ستین 2 – عێراق 1
كوێت 0 - عومان 1
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م C
یابان 0 - سعودیه 0
چین 0 - ئوسترالیا 2
ئه‌ندۆنیسیا 1 – به‌حره‌ین 0