دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/03/2025

تورکیا زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە سنوری ئامێدی تەقاندەوە

هەرێم نیوز
کامەران عوسمان ڕایگەیاند، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی TNT، زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی تەقاندەوە.

 کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ١:١٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی TNT، زنجیرەیەک ئەشکەوتی لە گوندی سگێرێ لە سنوری قەزای ئامێدی تەقاندەوە و ئەشکەوتەکانی خاپوور کردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ەوە سوپای تورکیا، بارەگایەکی سەربازی لە گوندی سگێرێدا دروستکردووە کە بەهۆیەوە تەواوی دانیشتووانی گوندەکە، گوندەکەیان بەجێهێشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە گوندەکانی دەوروبەر و قەزای ئامێدی و پارێزگای دهۆکدا نیشتەجێن.

باسی لەوەشکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ئەوە دووەمجارە کە سوپای تورکیا ئەشکەوتەکانی سنوری قەزای ئامێدی بەئامانجدەگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP