دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/03/2025

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

هەرێم نیوز

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە خولێکی نوێی سزاکانی پەیوەست بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئابووری ئەو وڵاتەدا سەپاند.

ئەو سزایانەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند، چوارەمین خولی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر فرۆشتنی نەوتی ئێران لە دوای گەڕانەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار" لە سەردەمی ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ.

ترامپ ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەم ڕێوشوێنانە ڕێگریکردنە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ئێران و ڕێگریکردن لە پارەدان بە گروپە چەکدارەکان و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە.

سزاکان کەسایەتییەک و چەند دامەزراوەیەک لەخۆدەگرن، لەوانە پاڵاوگەیەکی نەوتی چینی بە ناوی "تی پۆت" بۆ کڕین و پاڵاوتنی نەوتی خاوی ئێران.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە سزای پاڵاوگەی نەوتی "تی پۆت" و بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەو پاڵاوگەی بەهۆکاری کڕین و پاڵاوتنی نەوتی خاوی ئێرانی بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار سزاداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP