دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20/03/2025

ئەمریکا داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکات

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت رێکبکەوێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بگاتە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی هەرچی زووە هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا دەست پێ بکاتەوە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای ئەوەشی کرد، پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێز لەو گرێبەستانە بگرێت لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەیانە،  چونکە ئەمە بەشێکە لە کێشەکە. 

تامی جەختیشی کردەوە، کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، دڵنیایی دەدات نەوتی عێراق دەگاتە جیهان، ب ەتایبەت بازاڕەکانی ئەووروپا و عێراق و هەموو لایەکیش لەمە سوودمەند دەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP