دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19/03/2025

وتەبێژی هێزەكانی 70: گرفتی موچەی هێزەكەمان و خانەنشینان چارەسەر بوە

هەرێم نیوز 

وتەبێژى هێزەکانى 70ـی پێشمەرگە رایگەیاند، گرفتی موچەی هێزەكانی 70 چارەسەر بوە و ئەمڕۆ موچە پێشمەرگە دابەشدەكرێت و سبەی موچەی خانەنشینانی هێزەكانی 70 دابەشدەكرێت، دەشڵێت، "گرفتەكە بەهۆی كورتهێنانەوە دورست بوە بۆ ئەم مانگە چارەسەركراوە". 

لیوا ئەحمەد لەتیف، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گرفتی كورتهێنان و کەمیی پارەى تەرخانکراو بۆ موچەى هێزەکانیان هەبو، چارەسەرکرا و پارەى پێویستیان بۆ دابینکراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،  ئەمڕۆ موچە پێشمەرگەی هێزەكانی 70 دابەشدەكرێت و سبەی پێنج شەممەش موچەی خانەنشینانی هێزەكانی 70 دابەشدەكرێت.

ناوبراو وتیشی ، گرفتەكە بۆ ئەم مانگە چارەسەركراوە و دیار نیە لە داهاتودا گرفتەكە سەر هەڵدەداتەوە یاخود بە تەواوی چارەسەر دەكرێت. 

ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیاربو دوێنێ سێشەممە موچەى مانگى (شوبات/2)ـى هێزەکانى 70 دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆى کەمی ئەو پارەیەى بۆیان تەرخانکرابو، دواکەوت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP