دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19/03/2025

وەزارەتی بازرگانی عێراق داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات

هەرێم نیوز 

دابەشکردنی دووەم بەشە ئاردی مانگانە بەرەو کۆتایی دەچێت و وەزارەتی بازرگانی عێراقیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات بچن بەشە ئاردەکەیان وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند" لیژنەکانی سەر بە کۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە سەردانی ئەو ئاشانەیان کرد کە ئاری بەشە خۆراکی مانگانە بەرهەمدەهێنن.

ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەکنیان لە کەرکووک، دیالە، نەجەف، ئەنبار، دیوانیە، میسان، واست، کەربەلا و موسەنا سەردانی ئاشەکانیان کردووە و بەدواداچوونیشیان بۆ کێشی گونکی نانەواخانەکان کردووە.

موحسین ناموس، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، لە کۆتاییهاتنی دابەشکردنی دووەم بەشەئاری مانگانە نزیک بوونەتەوە.

داواشی لە هاوولاتییان کرد سەردانی بریکارەکان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە ئاردەکەیان و لە کاتی بوونی هەر سەرپێچییەکدا ئاگاداریان بکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP