هەرێم نیوز
ئەمڕۆ مووچەى مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى پەروەردە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
وەزارەتى دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: ڕۆژی چوارشەممە (19ی ئاداری 2025) مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی 2025 و کرێی وانەبێژیی مانگی ئابی ساڵی 2024ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، هاوکات ڕۆژی چوارشەممە (19ی ئاداری 2025) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کە سەرجەمیان تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.