دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18/03/2025

سبەی مووچە دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

 وەزارەتی دارایی و ئابووری و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، مووچەی مانگی شووباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی 2025 و کرێی وانەبێژی مانگی ئابی ساڵی 2024 ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسنوری پارێزگای هەولێرو دهۆک دابەش دەکرێت.          

هاوکات لە هەمان رۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، کەسەرجەمیان تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP