دواین هەواڵ

جیهان‌

 10/03/2025

ئەمریکا: گەیشتن بە ئاگربەست لە نێوان روسیا و ئۆکراین ئەستەمە

هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتین نییە، بەبێ دەستکەوت بۆ هەردوولا، گەیشتن بە ئاگربەست لە نێوان روسیا و ئۆکراین ئەستەمە.

 بڕیارە سبەی سێشەممە وتووێژەکانی نێوان شاندەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە شاری جددەی سعودیە دەست پێبکات، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، هیوادارم کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئۆکراینییەکان بە باشی بەڕێوەبچێت.

مارکۆ رۆبیۆ ،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە فڕۆکەکەیدا لە ڕێگەی سعودیە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، گەشبینین بە کۆبوونەوەکەی سبەینێ و سوپاسگوزارین بۆ سعودیە کە میوانداری کۆنفرانسەکەی کرد.

ناوبراو زیادی کرد: دەتوانین بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا دەست پێ بکەین و دواتر هەنگاو بنێین بۆ دانوستان.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەریتانیا و فەڕەنسا ڕۆڵێکی ئەرێنییان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیادا بینیوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئاگربەست لە ئۆکرانیا بەبێ ئیمتیازاتی هەردوولا ڕوونادات.

ڕوبیۆ باسی لەوەشکرد، هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین دیارینەکراوە.
جگە لەوەش وەزیری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەی ئەمریکا ئامرازەکانی خۆی هەیە بۆ فشارخستنە سەر ڕووسیا و هیوادارین سوودیان لێ وەرنەگیرێت.

ڕوبیۆ ڕۆژی دووشەممە سەردانی سعودیە دەکات لە ڕاگەیەندراوێکی تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە، ڕوبیۆ لە 10 تا 12ی ئازار لە شاری جددە دەبێت و لەوێ لەگەڵ هاوتا ئۆکراینیەکانی کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی "پێشکەوتن بەرەوپێشبردنی ئامانجی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP