دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

بنامین نەتەنیاهوو: زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەنێو بردن

هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، گورزێکمان لە ئێران دا لە مێژوودا نەیبینوە". 

 بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، باس لە رۆڵی دۆناڵد ترەمپیش لە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران کرد و وتی: "ئیسرائیل لە مێژوودا دۆستێکی هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپی بەخۆیەوە نەبینیوە."

سەبارەت بە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، رایگەیاند: "زۆر لە سەرکردە و زانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان کوشت، ئێران زیانێکی گەورەی کرد."

جەختی لەوەشکردەوە: "توانیمان بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تێکبدەین، چیتر مەترسی ئێرانمان لەسەر ئیسرائیل نەهێشت. بۆ لەمەودواش بەردەوامیش دەبین لەسەر هەوڵەکانمان لە ناوچەکەدا، هەموو ئەوانەی ئازاریان داین، دەستیان لێدەوەشێنین و هاوکاری ئەوانەش دەکەین کە هاوکارمان بوون."

باسی لەوەشکرد: "هەموو خولەکێک لە هەوڵداین بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە هەر شوێنێک بن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP