هەرێم نیوز
پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ 73 هەزار کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێدانی زەوی دەرچوە.
ئەمڕۆ شەممە، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە 64 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە شارەوانی، ئەو 64 هەزار ناوە پۆلیس و زێرەڤانی و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەگرێتەوە.
هەروەها ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لیستی ناوی 9 هەزار پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەت، هەر فەرمانبەرێك، كە 8 ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، ناوی کارمەندانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە وەزارەتی شارەوانی دەدرێتە شارەوانییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ تەرخانکردنی زەوی، بەپێی شوێنی نیشتەجێبون و كارتی زانیاری، لیستەکان بۆ شارەوانییەكان ڕەوانە دەكرێن، بۆ ئەوەی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت.
ئهوهش خراوهتهڕو، لە کۆتایی مانگی ڕابردودا، لیستی ناوی نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەروو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 27ی 3ی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی، کە سودمەند نەبونە و لە رۆژی 31ی 5ی 2024، وەزارەتی شارەوانی رێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمیی كوردستان بڵاو كردەوە.