هەرێم نیوز
پەندێکی کوردی هەیە کە دەڵێت: جووجەڵەى بەهار کۆتایی پاییز دەژمێردرێت، ئەمە مانای ئەوەیە پەلەکردن لە چارەسەرکردنى کێشەکاندا ئەنجامى باشى نابێت و ئەوانەشى بە تەنگە نەفەسى دەیانەوێت ئەنجام بدەن بەدەستەوە جگە لە هەڵە شتێکى ئەوتۆ نادەن بەدەستەوە.
لەسەر ئەوبنەمایە ماوەیەکى زۆرە سەرۆکایەتییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق سەرقاڵی چارەسەرى بنەڕەتى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدادن، ئەوا ئەمڕۆ بەشێک لە کێشەکان چارەسەرکران، بەتایبەتى ئەوەى پەیوەندیی بە مووچە و هەنادەکردنەوەى نەوتی هەرێمى کورستان، دەبێت ئەوەش بگوترێت کە ئەم بڕیارانە نیشانەى خەمخۆریی و بەدەمەوە چوونى کێشەکان بووە، هەربۆیە دوای 15رۆژ لە کۆبوونەوەى چڕوپر لە نێوان شاندى هەرێمى کوردستان و بەغداد دواجار گەشتنە کۆتایی و بەگوێرەى لێدوانى وەزیری دارایی هەرێمى کوردستان گەشتوونەتە دەرئەنجامێکى ئەرێنی لانى کەم بۆ ساڵی 2025 کێشە بۆ مووچەى فەرمانبەران دروست نابێت.
لەلایەن خۆشیەوە، پێشەوا هەورامانی ، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند ئەوەى شەڕی مووچەى کردووە تا ئێستا سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بووە بەتەنها، لیژنەکانیش کە رۆشتوون لەسەر رێنماییەکانى ئەو بووە.
ئەوەى جێگەى سەرەنجە ئەو دواکەوتنانەش کە هاتووەتە پێشەوە هۆکارەکەى بەغداد بووە، نەک هەرێمى کوردستان، هەرێمى کوردستان سەرجەم ئەرکەکانى سەرشانی خۆی جێبەجێ کردووە، ئەوەى کە رێگر بووە ئەو گروپە شۆڤێنییانە بوون کە لە پشت دەستى دەستى کردنەوە بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانەوە بوون،تا لەو رێگەیەوە ئەجێنداى خۆیان جێبەجێ بکەن.
وەزیری دارایی گوتیشى، سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019ـەوە ئەوە بووە کە کێشەکان لەگەڵ بەغدا سفر بکرێنەوە و دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی رێککەوتن بکرێت، ئەو سیاسەتەش ئەمڕۆ بە هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی فیدراڵ و پەرلەمانتارانی عێراق گەیشتە
ئەنجام".
بەمەبەستى چارەسەرى باشترى دۆخەکەش سەرۆکی هەرێمى کوردستان چارەسەری بنەبڕتری گرتووەتە بەر و رایگەیاند: : ئێمه له سهرۆكايهتى و حكومهتى ههرێمى كوردستان ههوڵێكى زۆرمان لهگهڵ حكومهتى فيدراڵى داوه، کە خۆشبهختانه له ئهنجامى گفتوگۆ و لێكگهيشتنى ههردوولا و به هاوكاريى لايهنه پهيونديدارهكان، ههموارى ياساى بودجهى گشتيى فيدراڵى پهسهند كرا.
پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: بە تێپەڕبوونی ئەم پڕۆژە یاسایە، هەرێمی كوردستان زۆرێك لە مافە داراییەكانی لە بەغداوە جێگیر و دەستەبەر دەبێت و دۆخی دارایی و ئابوری هەرێم لە خراپەوە بۆ زۆر باش تەجاوەز دەكات.
لە لایەکى تریشەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق، هەروەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی نەوت."
سوودانیش داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ دەکات کە دەستبەجێ ئەم هەمواری یاسای بودجە جێبەجێ بکەن. و تەئکید لەسەر سەقامگیریی سیاسی و دۆخی لێکتێگەیشتن دەکاتەوە کە ئەم قۆناغەش ڕەنگدانەوەی هاوکاری بەرزی نێوان حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بەردەوامبوونی پێکەوە کارکردن بەمەبەستی بەردەوامبوونی تەوژمی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی کە دەستیپێکردووە و رۆڵی پەرلەمانتارانی کوردیشی لەو بوارەدا بەرزنرخاند.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی عێراق ڕایگەیاند: “پێشوازیی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین و دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین هاوکاربوون لە سەرخستنی
هەموارکردنەکە”.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لەماوەی پێشودا بەشێک لەپەرلەمانتارانی ئێستا و پێشووی کورد لەعێراق و هەندێ لایەنی خۆبەئۆپۆزسیۆنزان وەک پیشەیی هەمیشەییان بەبێ زانیاری یان زۆرجار بەمەبەستی چەواشەکردنی هاوڵاتیان هەموو کێشەکانیان دەخستەئەستۆی حکومەتی هەرێم و بەمەبەست زانیاری ناڕاستیان بڵاودەکردەوە، بۆ ئەوەی ڕایگشتی چەواشەبکەن و لەوپێناوەشدا ڕقی خۆیان بەرامبەر حکومەت بەگشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی بڕژن، هاودەست لەگەڵ لایەنە شۆڤێنییە عێراقییەکان بەهەمووشێوەیەک هەوڵی لاوازکردنی هەرێم دەدەن، بەڵام نیەتی دروستی حکومەتی هەرێم بەتایبەتی مەسرور بارزانی بۆ ڕێککەوتن نەک تەسلیم بوون، هەمووجارێ ڕێسەکانی ئەوان دەکاتەوە بەخوری و خەونە نەزۆکەکانیان لەباردەبات.