هەرێم نیوز
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: شاندی حکوومەتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ شاندی حكوومهتی فیدراڵ گفتوگۆیان لهبارهی دوو پرس كردووه، ئهوانیش لیستی مووچهی مانگی یهكی فهرمانبهران و خانەنشینان بووه.
رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لەسەر دوو بابەت قسە كرا، بابەتێكیان لیستی موچەی مانگی یەك بوو، لەسەر ئەم بابەتە ئەو لیژنەی كە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە چوەتە هەولێر، هێشتا نەگەڕاوەتەوە بۆ بەغدادو ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بابەتەكەی تر لەسەر لیستی خانەنشینان بوو، كە تێبینییەك هەبوو سەبارەت بەوەی لە 1/1/2025وە كێ خانەنشین دەكرێت بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەبێت، ئەوەی لەرابردوودا هەرێمی كوردستان كردویەتی لەسەر داهاتەكانی خۆی كردویەتی، نەك لەسەر تەرخانكراوی حكومەتی عێراقی، حكومەتی عێراق لە 1/1وە یەكخستنی خانەنشینیی هەرێم جێبەجێ دەكات، بۆیە لەسەر ئەو لیستانە تۆزێك وردەكاریی هەبوو، كۆبوونەوەكە كەوتەوە سبەینێ، لە كاتژمێر هەشتەوە لە وەزارەتی دارایی تیمی هەردوولا بەردەوام دەبن.
دەشڵێت: كۆبوونەوەكە ئیجابی بوو، بەرەو ئەوە ئەڕوات چارەسەر بێت، ئەوەی ئەمڕۆ باسكرا دەكرێت بە بنەما بۆ هەر 12 مانگەكە.