دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆبوونەوەى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق لەبارەى مووچە لە بەغداد دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

کۆبوونەوەى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق لەبارەى مووچە لە بەغداد دەستیپێکرد. ئەمڕۆ لە بەغدا لەو کۆبوونەوەدا شاندی هەرێمی کوردستان چارەنووسی 12 مووچەی ئەمساڵ لەگەڵ عێراق یەکلایی دەکاتەوە.

لیستی مووچەی مانگی 1ی 2025 و راپۆرتی مووچەی 12ی 2024، لەگەڵ تەواوی خشتەی بودجەی 2025، لیستی خانەنشینان گەیشتووەتە بەغداد و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ڕادەستی دارایی عێراق دەکرێت.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی هەرێم و عێراقە. تێیدا چەند پرسێك یەكلا دەكرێتەوە.

یەکێک لە پرسەکان یەكلاكردنەوەی پرسی كێشە تەكنییكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانە كە بەردەوام وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: لیستی موچە كێشەی تێدایە، ماوەی هەفتەیەك وەفدێكی هونەری وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێربوون بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە.

هاوکات پرسی تەرازووی پێداچوونەوە كە هەرێمی كوردستان لە پرسی تەرازووی پێداچوونەوەدا كێشەی هەبووە بە وتەی بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

سەرەرای ئەم كۆبوونەوەیە بڕیارە رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە، بە تایبەت ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP