دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاوات شێخ جەناب: کۆبوونەوەکەمان ئەرێنیی بوو

هەرێم نیوز

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، لەیەک تێگەیشتنی باش هەیە و سبەینێش کۆبوونەوە بەردەوام دەبێت.

ئاوات شێخ جەناب لەدوای دەرچوونی لە کۆبوونەوەکە بۆ ڕۆژنامەنووسانی وتی: باسی خشتە و لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانمان کرد و لەیەک تێگەیشتن هەیە و ئومێد دەکەین سبەینێ گرفتەکان چارە بکرێن و پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە ڕەوانە بکرێت.

دەشڵێت، هیوادارین رۆژی یەكشەممە بەغداد پارەی مووچە بنێرێت.

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی؛ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرس و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەیوەندیدار بە پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 20 کەسە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و بەغداد ئەمڕۆ کۆتاییهات بەڵام بەپێی زانیارییەکان 48 کاتژمێری تر دەخایەنێت سبەی درێژە بەکۆبوونەوەکان دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP