هەرێم نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، میلیشیاکانی عێراق لە هاوکاریکردنی حزبوڵلای لوبنانی بەردەوامن و چەک و پارەیان بۆ دەنێرن.
ڕۆژنامەی "جورزەلم پۆست"ـی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی عێراق هاوکاریی ڕاستەوخۆی حزبوڵلای لوبنانی دەکەن لە دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل.
ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلییە ئاماژەی بەوەش داوە، ئێران ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ حزبوڵڵا هەیە و هاوکاری دەکات، بەڵام بەم دواییانەش ژمارەیەک گرووپی چەکداری عێراقیش دەستیان کردووە بە ناردنی هاوکاری سەربازی و دارایی بۆ حزبوڵلای لوبنانی، قسەکانی نەعیم قاسم ئەمینداری حزبوڵڵاش گەواهی ئەم ڕاستییە دەدەن.
پێشتریش عائید هیلالی، یەكێك لەكەسایەتیە نزیكەكانی محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند: ئەمریكاو ئێران هەوڵی بەدورگرتنی ناوچەكە دەدەن لە ئاڵۆزی زیاتر، فشیاریان لە عێراق و گروپە چەكدارەكان كردووە بۆ راگرتنی سەربازییەكانیان، هەڕەشەكانیش لە عێراق هۆكارێكی تری راگرتنی هێرشەكان بوون، گروپە چەكدارەكان روبەڕوی هەڕەشەی ئیسرائیل بونەوە بەوەی عێراق دووچاری هێرشێكی بەرفراوان دەكەن.