دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری دەرەوە: تا ئێستا ئەمریکا هەڕەشەی لە عێراق نەکردوە

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت “تائێستا هیچ هەڕەشەیەکمان لە ترەمپەوە بەرامبەر عێراق نەبیستووە”.

 فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاته‌كه‌ی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئیدارەی نوێی ئەمەریکا هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق.

هه‌روه‌ها لەبارەی پەیوەندیی نێوان عێراق و ئێران، ئاماژەی بەوە کرد،" عێراق و ئێران یەک پاکێج نین، ڕاستە دوو دراوسێی نزیکین و چەندین پەیوەندیی بازرگانی، فەرەهەنگی، مێژوویی و کۆمەڵایەتییمان بەیه‌کەوە هەیە، بەڵام دوو دەوڵەتی جیاوازین".

باسی لەوەشکرد،”پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەهێزە، گەڕی پێنجەمی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا فراوان دەبێت و چەند لیژنەیەک لەخۆدەگرێت”.

راشیگەیاند: بە ڕاشکاوی بە ئێرانمان گوتووە، پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بۆ عێراق و  ئەمەریکا پێویستە.

وتیشی،”باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بنەمایەکی بنەڕەتییە، نێوەندگیریی عێراق لە نێوان سعودیە و ئێران کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ناوخۆی عێراق هەبووە، ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکەوە”.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی وت، “پەیوەندییە ئابورییەکانی عێراق لەگەڵ چین گەیشتووەتە 50 ملیار دۆلار”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP