هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە شەڕەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا لە رانیە، چوار گەنج بە گوللە بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، كاتژمێر 1:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار كه‌س به برینداری گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری گولله بە جەستەیانەوە بوە و سیان له برینداره‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و برینداری چواره‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه، به‌ڵام له رێگه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه برینداربون (د، ج، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایكبوی ساڵی 2007 پیشە خوێندکار دانیشتوی ڕانیە گەڕەكی كێوەڕەش، (ب، م، ئـ) له ڕەگەزی نێر لە دایکبوی ساڵی 2009 پیشە خوێندکار دانیشتوی ڕانیە گەڕەكی كێوەڕەش، (ژ، أ، ک) ڕەگەزی نێر لە دایكبوی ساڵی 2004 پیشە كاسب دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ولادە ( له رێگه‌دا بۆ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه)، (بــ، ف، ک) ڕەگەزی نێر لە دایكبوی ساڵی 2004 پیشە کاسب دانیشتوی ڕانیە گەڕەكی سەرا بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری گولله بە جەستەیانەوە بووە.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و برینداره‌ی كه ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراوه برینه‌كه‌ی سه‌خت بوه به‌ڵام نه‌توانراوه بگه‌یه‌نرێته شاره‌كه و له رێگه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریداوه بە ڕاگیکردنی تۆمەتباران بەپێی مادەی (406)و (405 ف 31) لە یاسایی سزادانی عێراقی و لێكۆڵینەوەش لە ڕوداوەكە بەردەوامە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەو گەنجەی کە گیانی لەدەستداوە كارمه‌ندی دژە تیرۆری سلێمانیەوە ناوی (ژیناڵ وڵزی)یه.