هەرێم نیوز
هێزەكانی سوریای دیموكرات، وەڵامی وەزیری بەرگری سوریا دەداتەوەو دەڵێت، بەهێز چەك دانانێن و پەناش بۆ بۆ چەك نابەین، تا ئەو كاتەی دژمان بەكارینەهێنن.
سایل زەوبەع، جێگری وتەبێژی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەڕی یەكەمی دانوستانەكانمان لەگەڵ ئیدارەیی سوریا خاڵەكانی ئەرێنی بوون، گەڕێكی نوێی دانوستانیش هەیە لەنێوامان، وتیشی: چەكەكانمان بەهێز دانانێین و پەناش بۆ چەك نابەین تا ئەو كاتەی دژمان بەكارینەهێنن.
قسەكانی جێگری وتەبێژی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە وەڵامی لێدوانەكەی دوێنێی مرهف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سوریادایە، كە لەمیانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسان وتی: دانوستانەكان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوامەو وەزارەتەكەی چارەسەری گفتوگۆی بەلاوە پەسەندە، بەڵام لەهەمان كاتدا ئامادەیەشە بۆ هەموو ئەگەرێك.
مەرهەف ئەبوقەسرە، وتیشی، "ئێستا دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کراوەیە، بەڵام ئەگەر ناچاربین هێز بەکاربهێنین، ئامادەین."