هەرێم نیوز
لەمیانی دیدار و گفتوگۆکانی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵندا، جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی سووریا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا.