دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو: ئەوەی شاسوار عەبدولواحید باسی دەكات خۆڵكردنە چاوی خەڵكە

هەرێم نیوز
عوسمان كاروانی ڕایگەیاند، ئەوەی شاسوار عەبدولواحید باسی دەكات چەواشەكاری و خۆڵكردنە چاوی خەڵكە.

عوسمان كاروانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەوەی شاسوار عەبدولواحید باسی دەكات بێجگە لە چەواشەكاری و خۆڵكردنە چاوی خەڵكی هیچ شتێكی تر نیە.

باسی لەوەشکرد، لە رابردوو ئەگەر هێزەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی پەرتەوازەیی تێكەوتبێت یەكێك لە هۆكارەكان خودی شاسوار عەبدولواحیدە.

ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لەو هێزانەی قەد ئامادەنەبووە كۆبوونەوە بكات لەگەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان نەوەی نوێیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاسوار عەبدولواحید بەردەوام دەیەوێت هەرچی هێزی ئۆپۆزسیۆنە بیكاتە بەرەی پارتی و یەكێتیەوە. 

دەشڵێت؛ هەتا خۆی سەردانی ئێران و توركیا نەكردبوو چەندین راپۆرتیان لەسەر ئەو هێزانە دەكرد كە سەردانی توركیا و ئێرانیان دەكرد، سیاسەت ئاوا ناكرێت ، ئێستا كە خۆت كردووتە حەڵاڵە بەڵام هەتا تۆ نەتكردبوو حەرام بوو.

ئاشکراشیکرد، وەك چۆن پارتی و یەكێتی ئیعتراف بەكەس ناكەن و دەیانەوێت هەموو شت بۆخۆیان بێت ، شاسوار عەبدولواحیدیش وا مامەڵە دەكات لەگەڵ هێزو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكاندا.

ئەو ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ڕوونیشیکردەوە، توخوا ئەگەر بۆ موزایەدە نەبێت پرۆژە تەنیا لە شاشەوە ئیعلان كراوە، ئەگەر تۆ پرۆژەیەكی جدیت هەیە ئەی نابێت دەعوەتی ئەو لایەنە سیاسیانە بكەیت و لەسەر مێزێك دانیشیت لەگەڵیان و رێكبكەویت لەگەڵیاندا .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP