دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس بە سەختی برینداربوون

هەرێم نیوز
کەمال سەعدون ڕایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆ لە ملەی نەڵمەی ناحیەی ناڵپارێز شەش کەس برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال سەعدون، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە لێدوانێکدا راگەیاند، سێ بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی پینجوێن کراون و دووانیش هاتونەتە نەخۆشخانەی سەیدسادق و بریندارێکی دیکەش بەڕێوەیە.

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد رەحمان، رێپێدراوی هاتوچۆی پێنجوێن ئاشکرایکرد، رووداوەکە لە نێوان تاکسییەک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە و لە ئێستادا سەرقاڵی هێڵکارین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP