هەرێم نیوز
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماری شەڕی دژی داعـ.ـش لە 2024 بڵاوکردەوە و دەڵێت، 98 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا، "17 تیرۆریستی داعـ.ـش کوژراون کە شەشیان سەرکردە بوون."
هەسەدە دەڵێت، لە ماوەی ساڵی 2024 دا، 98 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا، "17 تیرۆریستی داعـ.ـش کوژراون کە شەشیان سەرکردە بوون."
دەشڵێت، "278 تیرۆرست دەستگیرکران" و دەستیان بەسەر "بڕێکی زۆر چەک، تەقەمەنیدا گیرتووە."
هەر لەو راپۆرتەدا دەڵێت، پار داعش 113 هێرشیان کردووە و 43 هێرشی داعـ.ـشیان پووچەڵکردووەتەوە.