دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

سەمیر هەورامی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ته‌كنیكی و سیاسین

هەرێم نیوز

بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا بۆ چارەکردنی ئەو گرفتانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.

سەمیر هەورامی، بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "گرفت لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقدا هەیە، گرفتەکانیش هەم سیاسیین و هەم تەکنیکین."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نایشارنه‌وه‌ كه‌ "ته‌داخول"ی سیاسی هه‌یه‌ له‌ ئه‌مساڵدا كاری جددی تر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت و به‌ یه‌كجاری كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌م نزیكانه‌ شاندێكی هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

ئەوەشی خستەڕوو: "چەند جارێک شاندەکانی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا و شاندی بەغداش هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی کەمووکورتییەکان و چارەکردنی کێشەکان، کە تا ئاستێکی باش گەیشتوونەتە لێکگەیشتن، بە جێ بەجێکردنی یاساکان، بەڵام دەستوەردانی سیاسیی هەن، بۆیە ئەمساڵ 2025، کاری جددی تر هەیە بۆ چارەکردنی کێشەکان بەیەکجاریی."

په‌یوه‌ست به‌ رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، "تائێستا له‌ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك شانده‌كانی پارتی و یه‌كێتی باسیان له‌ پۆسته‌كان نه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه‌ داڕشتنێك ئاماده‌كراوه‌ بۆ شێوازی حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه‌ په‌سه‌ندكرا، باس له‌ پۆسته‌كان ده‌كه‌ن".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP