هەرێم نیوز
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوێ نوێ لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو ئەم چوارشەممەیە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، محەممەد سلێمانی، سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەست لەکار دەکێشێتەوە.
وتیشی، پارتی ئامادەیی نیشانداوە شەش وەزارەتمان پێبدەن لەگەڵ 30 بەڕێوەبەری گشتی و 20 بریکاری وەزیر، بەڵام قسەی ئێمە ئەوەیە بەهیچ شێوەیەک بەشداری حکومەت ناکەین ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت.
باسی لەوەش کرد، بەم سیغەیەی ئێستا بەشداری حکومەت ناکەین و وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێنینەوە.
بە وتەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەگەر لەداهاتوو پارتی و یەكێتی نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، نەوەی نوێ بەشداری لە کابینەی داهاتوو دەکات، بەڵام بەو مەرجەی سەرجەم داواکارییەکانی نەوەی نوێ جێبەجێ بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا کە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، نەوەی نوێ بە ١٥ کورسی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.