دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاری هەرسین: بەمزوانە هەواڵی خۆش لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت دەبیستین

هەرێم نیوز 

بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان پارتی و یەکێتی هاتوەتە ئاراوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لێکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت هاتوەتە ئاراوە؛ بەمزوانە هەواڵی خۆش لەمبارەیەوە دەبیستین."

ئاماژەی بەوەش کرد، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پلانێکی تۆکمەوە کار لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی و پێشێلکاری بەرانبەر ڕۆژنامەنوسان دەکات". 

بەرپرسی لقی چواری پارتی لەبارەی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بۆ لای بارزانی، وتی "سەردانەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەکڕیزی هەوێنی سەرکەوتنی کوردە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوار شەممەی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دوو قۆڵی کۆبوونەوە،  لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت لایەنەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتی بەرامبەر بەغدا یەک دەنگ بن و پڕۆژەی هاوبەشیان هەبێت، بەتایبەت لە پرسە نیشتمانییەکان هێڵی سوورن و مەرجەکانی حکومەتی نوێش ئەوەیە کە دەبێت یەک پەرلەمان، یەک هێزی پێشمەرگە و یەک حکومەت بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP