هەرێم نیوز
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ژەنەڕاڵ مایکڵ ئێرێک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا كۆبوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریا و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش، "كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو.
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەنوسینێكدا لە سەكۆی (ئێكس) ئاماژەی بەوەكردووە: كۆبونەوەكە گرنگ بووە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریا‌و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان دژی داعش.
جەختمان لە هەوڵە نێودەوڵەتیان كردەوە بۆ سەرلەنوێ ئامادەكردنەوەی خێزانەكان لەناوی كەمپی هۆل و كۆنتڕۆڵكردنی زیندانەكان.
هەروەك جەتمان لەسەر پتەوكردنی هاوبەشیی و بایەخی رۆڵی ئەمریكا كردەوە، بۆ راگرتنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا‌و زامنكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی وڵات.