دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بۆچی حکومەتی ناوەندی گێچەڵ و کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروت دەکات؟

هەرێم نیوز

کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ماوەیەکى زۆرە بووەتە کێشەى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد و بڕیارە لە هەفتەى داهاتووشدا شاندێک بچنە بەغداد بۆ ئەوەى کۆتایی بەو کێشە بهێنن، بەشێک لە راپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن کێشەکە پەیوەندیی بە بوارى سیاسییەوە هەیەو تەنها مووچە نییە، بەشێکى زۆریش باوەڕیان وایە بەغداد دەیەوێت لەو رێگەیەوە فشار بخەنە سەر هەرێمى کوردستان و پەل و پۆى بکەن.

بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستانیش بەردەوامە لەسەر کارەکانی و دەیەوێت ئەو کیانەى کە سەدان ساڵە خەباتى بۆ دەکات و لە ساڵی 1991 یشەوە خستوویەتیە سەرپێ بەردەوامی هەبێت، ئاراستە نێودەوڵەتییەکانیش لەبەرژەوەندیی هەرێمى کوردستانن، بەشێک لە میدیاکانیش ئاماژە بەوە دەکەن هەندێکجارگومان دەچێتە سەر ئێران کە فشار دەخاتە سەر هێزە عێراقییەکان بۆ ئەوەى کوردەکان ناچاربکات بچنە ژێر باری ئەجێنداکانى ئەوان، لە هەمان کاتیشدا ئاڕاستەنێودەوڵەتییەکان بە پێچەوانەى ئەم خواستەوەیە.

 شرۆڤەکاران ئاماژە بەوە دەکەن بەرپرسیارێتى سیاسی و یاسایی و ئەخلاقى محەمەدشیاع سودانییە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، هەرێمى کوردستانیش بەردەوام رایگەیاندووە حکومەتی ناوەندیی بە پێوەری جیاواز مامەڵە لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکات و هەڵەى ڕێنووس و ژمارەیەکی بچووک دەکاتە پاساو بۆ سزادانى فەرمانبەرانی هەریمی کوردستان.

جیاوازیی ژمارەکان لە نێوان هەرێمى کوردستان و ناوەند بووەتە ئەو تارماییەى کە بەردەوام یەخەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەرنادات و بەرپرسانى هەرێمیش بەردەوام لە خەمی چارەسەرکردنى ئەو کێشەیەدان و سەفین دزەیش رایگەیاند ساڵی 2025 وەک ساڵانى 2024 و 2023 نابێت و کۆتایی بەوکێشەیەش دێت.

 سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکێکى تر لە کێشەکانى نێوان ناوەند و هەرێم لە بوارى بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەکەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێک لە دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان و بە ڕاشکاوى شەریکی سەرەکی حکومەتى هەرێمى کوردستان کە یەکێتى نیشتمانی کوردستانە لەمپەر لەبەردەم پرۆژەکەدا دروستدەکات و نایەوێت پرۆژەى -هەژماری من- سەربگرێت و بانگەشە بۆ -توتین- دەکات، بەڵام شارەزایان باوەڕیان وایە بەم سەردانەى دوایی پاڤڵ تاڵەبانى پێدەچێت کۆتایی بەو بابەتە و کۆمەڵێک کێشەى دیکەش بێت لەکاتێکدا وەک باسدەکرێت لەسەر داواى ئەمریکیەکان تاڵەبانى کوڕ سەردانى بازرانى کوڕی کردووە.

 سەردانە فەرمییەکەى مەزڵوم عەبدیش بۆ لایى سەرۆکی پارتى دیموکراتى کوردستان ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییە گەورەکانى ناوچەکە و دۆخى کورد، چوون مەکۆی گۆڕانکارییەکان دێتەوە باشوورى کوردستان و بە دیاریکراوى بەرپرسانى ئێستاى هەرێمى کوردستان کە لە دەستى بارزانییەکاندایە.

 ئەگەر کێشە ناوخۆییەکان رێگر نەبن لەبەردەم پرۆسەى دانوستانەکان لەگەڵ بەغداد ئاسانتر چارەسەردەکرێن و بە پێچەوانەشەوە راستە، ئەوەى کە هەیە پێکهێنانى کابینەى دەیەمە بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانى کە بە گوتەى شرۆڤەکاران لەو دیدارەو دیدارەکانى داهاتووشدا یەکێتى بەئەندازەى پێگەى خۆی و ژمارەی کورسییەکانی لە هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییەدا بەدەستیان هێناوە.

رۆژنامەى -العرب-ـى لەندەنیش نوسیویەتى ئەگەر یەکێتى نیشتمانى کوردستان واز لە سیاسەتى نزیککەوتنەوە لە ئێران لە لایەک و پارتى کرێکارانی کوردستانیش لە لایەکی ترەوە ئەوا باجەکەى قورس دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP