دواین هەواڵ

وەرزش‌

 26/12/2024

سەیرە مان سیتی نەدۆڕا ناوێکی بێ ناوەخن

دانەر ئەسڵان

لە هەفتەی یارییەکانی بۆکسینگ دەی دا یانەی مانچیستەر سیتی میوانداری لە یانەی ئیڤەرتۆن کرد کرد سەیر و سەمەرەکە لەوەدا بوو کەشتییە نغرۆ بووەکەی گواردیۆلا لەم یارییەدا نەدۆڕا بەڵکو یەکسان بوو هالاندیش لێدانێکی سزای خستە دەستی بیکفۆردەوە.

ئەم دۆخە ئاوها بەردەوام بێت گواردیۆلا وەک خوسنییە شێت هەموو سەرو چاوی خۆی دەڕنێت و هەوادارەکانیشی لە کوردستان هەموو جەڵدە لێیان دەدات، چونکە کەوتنی گواردیۆلا و پلانەکانی وەک کەوتنی قەڵایە لە فیلم کارتۆنی عەدنان و لینا دا.
ئەنجامی کۆتایی:

مان سیتی 1 ئیڤەرتۆن 1



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP