دواین هەواڵ

وەرزش‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ڕیاڵ پاڵەوانی جیهانە

هەرێم نیوز
کەمێک پێش ئێستا یاری کۆتایی جامی جیهانی یانە پاڵەوانەکانی کیشوەرەکان لە سەر یاریگای لۆسێل یاریگای یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 لە نێوان هەردوو یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پاڵەوانی ئەوروپا و یانەی باچوکای مەکسیکی پاڵەوانی ئەمریکای باکور و کۆنکاکاف بە کۆتا هات کە تیایدا یانەی شاهانە بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا هێنا و بۆ جاری 9 لە مێژووی دا نازناوەکەی بە دەستهێنا.

گۆڵەکانی ڕیاڵ لە ڕێگەی هەر یەک لە کیلیان مباپێ خولەکی 37 و ڕۆدریگۆ جۆس خولەکی 53 و ڤینیسیۆس جۆنیۆرز بە لێدانی سزا لە خولەکی 84 تۆمار کران.

ئەنجامی کۆتایی یاری
ڕیاڵ 3 0 باچوکا

بەم بردنەوەیەش ڕیاڵ بە ڕێبەرایەتی میستەر وەن توانی لە وەرزێک دا نازناوەکانی:

1/ جامی سوپەری ئیسپانیا

2/ لالیگا

3/ چامپیۆنس لیگ

4/ جامی سوپەری ئەوروپا

5/ جامی جیهانی یانە پاڵەوانەکانی کیشوەرەکان

ڕیاڵ توانی سەرجەمیان بە دەست بهێنێت و وەرزێکی زێڕینی تر بەڕێ بکات هەروەک لە چەند ڕۆژی داهاتووش دا جارێکی تر بەشداری جامی سوپەری ئیسپانیا دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP