هەرێم نیوز
ماڵپه‌ڕی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی یه‌ك تریلیۆن و 200 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌م "12" و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م "11"ـی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه ماوه، به‌پێی زانیاریی پشتڕاستكرا‌وه و دڵنیاكه‌ره‌وه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، بە مەبەستی چارەسەری کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 و یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی 12، لیژنەکەش گەڕاونەتەوە هەولێر.