دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی تەواوکاریی مووچەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ

هەرێم نیوز 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق، بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، 24ـی 12ی 2024، بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاریی مووچەی مانگی 11 و مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دەکرد. 

حکوومەتی عێراق، بەشێک لە مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بۆ هەرێمی کوردستان ناردبوو، بە دیاریکراوی هەفتەی رابردوو 631 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی هەرێم رەوانەکرد، بەڵام هیچ بڕە پارەکیش بۆ مانگی 12 نەهاتووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری خەرجکردنی تەواوکاریی ئەو دوو مانگە و مانگی کۆتایی ئەم ساڵی ده‌ركرد.

پێشتریش، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەیدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاسپارد، لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕە پارەیەک لە بەغداوە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP