دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

کازم وائیلی: لە پرۆژەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەوەیە ناوچەیەك هەبێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی دیمەشق بێت

هەرێم نیوز 

راوێژكاری پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا دەڵێت: لێدوانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا" كوردەكانی سوریا دەبێت چەك دابنێن یان لەگەڵ چەكەكانیان دەیانێژین" جگە لە وتارێك كە ئاڕاستەی جەماوەرەكەی و لایەنگرانی كردووە لە سەركردایەتی نوێی سوریا، هیچی ترنیە.

كازم وائیلی، راوێژكاری پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا، لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی: بوونی هێزەكانی سوریای دیموكرات پەیوەستە بە بوونی سوپای ئەمریكا لەسەر خاكی سوریا، هەسەدە هاوبەشەییەكی ئەمنیی_سەربازی هەیە لەگەڵ ئەمریكیەكان، بەوپێیەی پارێزەری زیندان و كەمپە قەرەباڵغەكانە كە هەزاران تیر*ۆرستی دااعشی تیادایە.

 هەسەدە تاكە لایەنە لە سوریا كە لەڕووی مەزهەبی و ئاینی و نەتەوەییەوە هیچ پەیوەست بوونێكی نیە بە دااعشەوە، ئەوەش وایكردووە ببێتە جێی متمانەی واشنتۆن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچە گرنگانە بەلای ئەمریكاوە، لە ئایندەشدا بۆ ئیسرائیل، بۆ كورتكردنەوەی مەودای نێوان رۆژهەڵاتی فورات و ئێران، ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت پێگە گرنگەكان لەناو قوڵایی ئێران بكاتە ئامانج.
 
وائیلی ئاماژە بەوەشدەكات: لە پرۆژەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەوەیە ناوچەیەك هەبێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی دیمەشق بێت، بەهۆی ئەوەی متمانەی بە سەركردایەتی نوێ‌ نیەو ئەوەی رودەدات لە ئایندەدا، لە پشێوی و جەنگ لەنێوان ئەو گروپانەی كە رژێمی سوریایان روخاند.

ئایندەی ئەو ناوچانەی هەسەدە كۆنتڕۆڵی كردوون دۆخێكی تایبەتیان دەبێت، لە نمونەی هەرێمێكی سەربەخۆ، كە پەیوەندی لەگەڵ سوریا تەنها هاوبەشی جوگرافی دەبێت.

توركیا ناتوانێت بەشێوەیەكی ئاشكرا هێرشبكاتە سەر ئەو گروپانە كە لەرووی سەربازی و سیاسی و ئابورییەوە ویلایە یەكگرتووەكان پشتیوانیان دەكات تەنانەت ئەگەر ئیدارەی نوێش بە سەرۆكایەتی ترەمپیش دەستبەكاربێت، تەنها لەیەك حاڵەتدا نەبێت ئەویش ئەوەیە، ئەگەر ترەمپ بڕیاری كشانەوە بدات و، سوریا  بە تەواوەتی رادەستی ئەنقەرە بكات، ئەوەش ئەگەرێكی دوورە لەم كاتەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP