دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆکار و نیشانەکانی دڵەکزێ چین؟

هەرێم نیوز 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایکردووە، دڵەکزێ بریتیە لە ئازار و سوتانەوە لە ژێر کۆڵەکەی سنگ دەرەنجامی گەڕانەوەی ترشەڵوک و شلاوی گەدە بۆ ناو سورێنچک. لە بابەتێکی ماڵپەری frontiersin. ئاماژەی بە چەند هۆکارێک کردووە لەوانەش بریتین لە :

١-ئازاری سەر كۆڵەی سنگ

٢-هێڵنج دان لە دوای نان خواردن

٣-زوو تێر بوون لەسەر سفرە

٤-كۆكەی ووشك

٥-تاڵی و گەڕانەوەی خواردنی گەدە بۆ ناو دەم

٦-زیادبوونی نیشانە و دەرکەوتەکانی بە پاڵ کەوتن یان چەمینەوە بۆ پێشەوە.

ھۆکارە پاڵنەرەکان:

-خواردنی تون و تیژ

-پیاز

-سرەکەی میوە ( سێو ،ترێ ،ئەنەناس )

-دۆشاوی تەماتە و کەچەپ

-خواردنی سورە کراوەو چەرو

-چۆکلێت و شیرینی

-خواردنەوەکان و گیراوە گازیەکان

-چاو و قاوە 

-زۆر خواردن

-دەرمان وەک ئەسپرین و پرۆفین

-قەڵەوی و دووگیان بوون لە ئافرەتاندا ئەگەری دڵە کزێ زیاد دەکات.

پارێزی و چارەسەر:

١-دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی سەرەوە بەتایبەت لە ئێواراند.

٢-دابەزاندنی کێش لە کەسانی قەڵەودا

٣-وازهێنان لە جگەر کێشان و ئەلکھول.

٤-وازهێنان لە خوردن و خواردنەوە ( دوو بۆ سێ ) کاژمێر پێش خەوتن.

٥-خەوتن لەسەر لای چەپ تا بەرەبەیان پاشان کەوتنەوە سەر لای ڕاست.

٦-دوورکەوتنەوە لە فشارو تەنگژەی دەروونی و پاڵنەرەکانی قەلەقی.

٧-بەکارنەهێنانی جلی تەسک و نەبەستنی پشتێن و قایشی توند.

٨-سەرت بەرز بێت لە کاتی خەوتندا باشترە لە کەمەر بەرە سەرەوە بە نیزیکەی هەشت ئینج ( ٢٠ سم ).

٩-دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و قورس.

١٠-دوورکەوتنەوە لە پاڵ کەوتن راستەوخۆ دوای نان خواردن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP