دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ته‌ندروستی هه‌رێم 17 رێنمایی بۆ رۆژانی پشوی سه‌ری ساڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم 17 ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی پشوی سه‌ری ساڵی زاینی راده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێی ئاماده‌كاریه‌كانیش، بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌ناكاو پێویسته‌ هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی بونی ده‌بێت.

دەقی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
بەمەبەستی بەردەوامی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ هاوڵاتیان و ڕێکارەکانی پزیشکی و چارەسەری و فریاگوزاری بۆ نەخۆشان و ئامادەکاریەکانی دامودەزگاکانی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ، وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکان بەم ڕێنماییانەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:

1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت.

3. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.

5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.

6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (٢٤) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨) ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی رۆژی دوایی رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.

9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.

10. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.

11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.

12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

13. بانکی خوێن و خزمەتگوزاری دابینکردنی خوێن پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

14. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

15. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

16. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
17. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

بەهیوای ساغی و سەلامەتی و خۆشی و شادی بۆ هەموو لایەک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP