دواین هەواڵ

عێراق‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

چوارچێوەی هەماهەنگی: هیچ پێویستییەک بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەماوەتەوە

هەرێم نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ڕایگەیاند، پێویستە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بچنە دەرەوە، لەبەرئەوەى هیچ پێویستییەک بۆ مانەوەیان نەماوەتەوە و حکومەتیش رازى نییە بە مانەوەیان.

 موختار موسەوی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) بڵاویكردووەتەوە كە حكومەتی عیراق بەهۆی پێشهات و گۆڕانكارییەكانی سوریاوە رازی بووبێت بەوەی، هێزەكانی ئەمریكا بۆ ماوەیەكی زیاتر لە عیراق بمێننەوە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، چونكە بەغداد پابەندە بە گفتوگۆكانی لەگەڵ واشنتۆن بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.

باسی لەوەشکرد، سوپا و هێزە ئەمنییەكان بە باشترین شێوە سەرجەم سنوورەكانی نێوان سوریا و عیراقیان كۆنترۆڵكردووە، ئەو رەوش و پێشهات و گۆڕانكارییانەش كە لە سوریا هاتوونەتە ئاراوە كاریگەرییان لەسەر عیراق نییە، عیراقیش پێویستی بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP