خەلیل عەبدوڵا
ئەستێرەی درەوشاوەی ئەدەب و مێژوو!
خەلیل عەبدوڵا
(عەلادین نەجمەدین عیسامەدین) كە بەعەلادین سەجادی ناسراوە، ئەدیبو رۆژنامەنوسو مێژوونوسێكی ناوداری كوردستانەو خزمەتێكی زۆری بەكایەكانی رۆشنبیری كوردی كردووە.
ساڵی 1907 لهگوندی باراوی ناوچهی شارباژێر لەدایك بووەو لەوێ دەستی بەخوێندنی ئاینی كردووەو ساڵی 1927 بۆ درێژەدان بەخوێندن هاتۆتە شاری سلێمانیو ساڵی 1938 مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە.
دواتر چۆتەشاری بەغداو بووە بەئیمامی مزگەوتی نەعیمە خاتون.
سەجادی لەبواری رۆژنامەگەریدا خزمەتێكی گەورەی كردووەو لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەنێوان ساڵانی (1939-1949) گۆڤاری گەلاوێژیان دەركردووەو سەرنووسەری ئەو گۆڤارە بووە.
لەگەڵ دەركردنی ئەو گۆڤارە گۆڤاری نزاری بەزمانی كوردیو عەرەبی دەركردووە.
ل
ەدوای ساڵی 1958 وەك مامۆستای وانەبێژ لەبەشی كوردی كۆلیجی ئادابی زانكۆی بەغدا وانەی مێژووی ئەدەبی كوردی وتۆتەوە.
ئەندامی كارای كۆڕی زانیاری كورد بووەو چەندین بابەتی ئەدەبیو زمانەوانی زانستی لەگۆڤاری كۆڕی زانیاری بڵاو كردۆتەوە.
دوو ساڵ ئەمینداری گشتیی ئەوقاف بووەو دواتر وازیهێناوەو خۆی تەرخانكردووە بۆ تەواوكردنی كارە رۆشنبیرییەكانی.
مامۆستا سەجادی خاوەنی زیاتر لە 14 كتێبی ئەدەبیو مێژووییو كەلەپوریو رەخنەییە لە دیارترینیان مێژووی ئەدەبی كوردیو رشتەی مرواریو گەشتێك لەكوردستانە.
ئەم پیاوە پایەدارەی كورد لە رۆژی 13ی كانونی یەكەمی 1984 لەبەغدا كۆچی دوایی كردووەو لەگۆڕستانی عەبدولقادری گەیلانی بەخاك سپێردراوە.
درود بۆ گیانی پاكی مامۆستا سەجادی سیمبولی ئەدەب و مێژوو.