هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا 34 ههزار و 951 گرێبەستی هاوسەرگیری لە عێراق تۆمار کراوە، دەشڵێن، لە هەمان مانگدا شەش هەزار و 696 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە.
بهپێى ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا 34 ههزار و 951 گرێبەستی هاوسەرگیری لە عێراق تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەمان مانگدا گەشتووەتە شەش هەزار و 696 حاڵەت.
دەشڵین، لە مانگی ئەیلوولی ئهمساڵدا لە عێراق پێنج هەزار و462 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە هەزار و 508 حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، 697 جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگەکان بووە.
باس لەوەشكراوە، زۆرینەی جیابوونەوەکان لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە و ئامارهكانیش تهنها هى عێراق بووه و ههرێمى كوردستانى تێدا نییه.