هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی هەولێر رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی دابەشکردنی بەشە خۆراکی سەبەتەی نۆیەمی ساڵی 2024 لەسەر لیستی بریکاری مانگی 12/ 2024 فەرمانبەرانی خۆراکی هەولێر ڕۆژی شەممە دەوامی ئاسایی دەکەن .
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، بۆ دابەشکردنی ئەو بڕە خۆراکە بریکارەکان رەچاوی ئەو ڕێنماییانە بکەن:
١- تکایە ئاگادار بن ئەوانەی ڤیزەکارتی بانکی جنوب ئیسلامییان هەیە دەتوانن تاکو ۱٥ / ١٢ / ٢٠٢٤ ( پارە داخلی ڤیزە کارتەکانتان ) بکەن.. دوای ئەم بەروارە بە بڕیاری بانکی فیدڕاڵ ناتوانن پارە بخەنە سەر ڤیزە کارتەکانتان.
[ ڕۆژی شەممە بانکی جنوب اسلامی داخراوە ئاگاداربن]
۲- ئـــەو بریــــکارانـــەی کــــارتی fib یان هـــەیــە تــاکــو بەرواری ۱۹ / ١٢ /٢٠٢٤ دەتوانن پارە بخەنە سەر کارتەکانتان.
۳- بەڕێوەبەرایەتیەکەمان تاکو ۱۹ / ١٢ / ٢٠٢٤ دەتوانێت پارە لە بریکارەکان وەربگرن . چونکە لە ۲۰ / ١٢ / ٢٠٢٤ بە هیچ جۆرێک ناتوانین پارە لە بریکارەکان وەربگرین بە هۆی حیساباتی ساڵانەی بانکی فیدڕاڵ . بۆیە دەبێ تاکو ۱۹ / ١٢ هەموو بریکارەکان لیستیان بردبێتەوە . بە پێچەوانەوە بەهیچ جۆرێک بەشە خۆراکیان بۆ ناچێت .
٤ - بۆ ئەم مانگە تەنها ئەم مانگە دەتوانن بە هەموو جۆرە کارتێک پارە بدەن . ( رافیدەن . جیهان . کوردستان . اهلی . fib . جنوب اسلامی )
٥ - ئەو بریکارەی کارتی بانکیان بۆ نەگەڕاوەتەوە یاخود هیچ کارتێکی تریان نیە دەتوانن بە دەست ( کاش ) پارە بێنن .
٦- وەزارەتی بازرگانی عیراق داوای ناوی ئەو بریکارانەی کردووە کە پابەند نابن بە بڕیارەکانی وەزارەت وەکو ( بردنەوەی لیستی بریکاری لە کاتی خۆی و نوێکردنەوەی ناسنامەی بریکار ) . بــۆیە ئــەو بریکـــارانەی تـــا بەرواری ۱۹ / ١٢ / ٢٠٢٤ لیستی بریکاریان نەبردبێتەوە ناوەکانیان ڕەوانەی بغداد دەکرێ و بەرپرس نابین لەهەر کاردانەوەیەک .