دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سودانی ئاشکراکرا

هەرێم نیوز

محەمەد شیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە رێگە نەدرێت دەستدرێژی بکرێتە سەر سوریا لەلایەن هیچ لایەنێکەوە، بلینکنیش جەختی کردەوە لەسەر پابەندونی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەئاسایش و سەروەری و سەقامگیری عێراق.

دەقی راگەیەندراوەکە:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی، پێشوازی كرد لە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن.

لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان و هاوکاری هاوبەش کرا، هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر و بارودۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ئێستای سوریا و ئەو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەی کە پێویستە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سوریا و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە.

بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی عێراقی بۆ پشتیوانی کردنی سوریا لەم قۆناغە گرنگە نوێ کردەوە، هەروەها گرنگە وڵاتانی دۆست هاوکاری سورییەکان بن لە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیان، و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئاشتی مەدەنی دروست بکات، و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بەشداربن لە بەڕێوەبردنی وڵات، بۆ دڵنیابوون لە بەهێزکردنی سەقامگیری، و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق چاوەڕێی کردار دەکات نەک قسە لەو کەسانەی کە ئێستا بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی قۆناغی گواستنەوە لە سوریا.

هەروەها  جەختی کردەوە لەوەی کە پێویستە ڕێگە نەدرێت دەست درێژی بکرێتە سەر خاکی سوریا لە لایەن هیچ لایەنێکەوە، چوونکە ئەمە نوێنەرایەتی هەڕەشەیەک دەکات بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

لە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی کردەوە لەسەر ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ لایەنی عێراقی و پێویستی ڕێزگرتن لە هەڵبژاردەکانی گەلی سوریا و کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر، کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی سوریا و هەمەچەشنی پێکهاتەکانی بێت، و ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرەکی عێراق کرد، کە نوێنەرایەتی هاوبەشێکی سەرەکی دەکات لەناوچەکە، و گرنگی ڕاوێژکردن لەگەڵیدا لەو پێشهاتانەی کە ئێستا ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەئاسایش و سەروەری و سەقامگیری عێراق.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە ڕووداوەکانی غەززە و گرنگی بەردەوامیدان بە کارکردن کرا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، و جەخت کرایەوە لەسەر خستنەگڕی هەموو هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست لە لوبنان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP