دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

وەزارەتی دارایی: هەموو کێشە تەکنیکیەکانی موچە چارەسەکراون

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە موچە خۆران و دەڵێت هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هیچ موچەیەكی ساڵی 2024 موچە خۆرانی هەرێم نەفەوتێت .

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ بیانویەك لەبەردەم بەغداد نەماوە بۆ بڕینی بەشێك لە پشكی هەرێمی كوردستان و هەموو كێشە تەكنییەكان چارەسەر كراون. وتیشی لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێم پەیوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و ستافەكەی هەیە، بە بەردەوامی تیمەكانیان لەسەر هێڵن، هەفتانە یان مانگانە تیمەكانمان چەند جارێك دەچنە بەغداد".

هاوكات رێباز عەباس راوێژكاری وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەندامی وەفدی تەكنیكی وەزارەتەكە رایگەیاند، تا ئێستا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر خەتن بۆ ئەوەی تەمویلێك وەربگرن بۆ تەواوكاری موچەی مانگی 10 تا دابەشی بكەن ، وتیشی لیست  مانگی 11 ئامادەیە بۆ ئەوەی تەمویل بكرێت و لیستی موچەی مانگی 12 ش رەوانەی بەغداد كراوە و چاوەروانن لە داهاتویەكی نزیكدا تەمویلی وەربگرن، هەروەها دڵنیایی دایە موچە خۆرانی هەرێم و وتی هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هیچ موچەیەكی ساڵی 2024 ی موچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت .

وەزارەتی دارایی لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ناڕاست لەسەر موچە ڕوونکردنەوەکیشی داو رایگەیاند؛ لەبارەی موچەوە هەر هەواڵێک خۆمان بڵاوینەکەینەوە ناڕاستە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP