دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاودەکرێتەوە

هەرێم نیوز 

لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە کراوە،  تەنیا ئەوە ماوە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پارە لە بانکی ناوەندیی عێراق ڕبکێشێت و بڵاوبکرێتەوە، لە سێ بۆ چوار ڕۆژیش مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت.

ڕۆژی چوارشەممە 11ی 12ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە کۆبووە و داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کێشەی کورتهێنانی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکات. 

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 430 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە دەرکرد، تەنیا ئەوەی ماوە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولیری بانکی ناوەندی و پارەکە ڕابکێشرێت. 

پێشتریش 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 نێردرابوو، بەڵا ئەم بڕەش تاوەکو ئێستا ڕانەکێشراوە و بەهۆی ئەوەی کەم بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەنەبوو وەریبگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لیستی مووچە ئامادەکراوە، لەگەڵ گەیشتنی پارە بۆ سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، لیستی مانگی ڕادەگەیەنرێت ، دواتر ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش هەردوو مووچەکە دەدرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP