هەرێم نیوز
باڵیۆزخانەی سوریا لە عێراق ئاڵای نوێی سوریای هەڵكرد، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت حكومەتی ئینتیقالی لە دیمەشق بڕیاریدا وەكو ئاماژەیەك بۆ قۆناغی دوای رژێمی بەشار ئەسەد، پشت بە ئاڵا نوێیە ببەسترێت.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی سوریا لە عێراق ئاڵای نوێی وڵاتەكەی لەسەر باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا هەڵكرد، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە حکومەتی ئینتقالی لە دیمەشق پەسەندکردنی ئاڵای نوێی وەک هێمای سەردەمی دوای ڕژێمی پێشو ڕاگەیاند.
ئەوە لە كاتێكدایە گروپە چەكدارەكانی سوریا دوای 10 ڕۆژ لە پێشڕەوی، ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردو گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا و كۆتایهاتنی دەسەڵاتە 54 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەدیان لەوڵاتە ڕاگەیاند و باس لەوەكرد، "سەردەمێكی نوێ لە سوریا دەستپێدەكات"