دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمریکا؛ پاڵپشتی عێراق دەبین دژی هەر هەڕەشەیەک

هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەیان پاڵپشتیی عێراق و ئوردن دەکات لە دژی هەر مەترسیی و هەڕەشەیەک لە سوریاوە هەبێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکاریی ئوردن و عێراق لە دژی هەر هێرشێک دەکەن لە سوریاوە هەبێت و رێگە بە گرووپە چەکدارەکان نادەن زیندووبنەوە و دۆخی ئێستا بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی کاری تیـرۆر.

ڕاشیگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندییمان لەگەڵ گروپەکانی سوریا هەبووە، هەندێک جاریش لە رێگەی نێوەندگیرەوە مامەڵەمان کردووە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە، هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتمان نییە بەرامبەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە هاوبەشێکی گرنگیی ئێمەن لەناو سوریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP