هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی دووشەممە لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاودەکرێتەوە، دەشڵێت، تا کۆتای ئەم ساڵ دوو مووچە دابەشدکرێت کە مووچەی مانگی ١٠ و ١١ چونکە گرفتی تەمویلکردنی مووچەی مانگ ١١ کۆتایهاتووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە، پێشبینیدەکرێت سبەینێ لیستی مووچەی مانگی ١٠ ڕابگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
ئەوە سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، تا کۆتای ئەم ساڵ دوو مووچە دابەشدکرێت کە مووچەی مانگی ١٠ و ١١ چونکە گرفتی تەمویلکردنی مووچەی مانگ ١١ کۆتایهاتووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە 3ی 11ی 2024 لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
هەروەها لە راگەیەنراوێکدا دیکەدا لە 26ی 11ی 2024، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٢٦ ) لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.