هەرێم نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "تاکوو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکردووە و پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپییش بەردەوامە".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەردەوامە و تاکوو ٥ـی١٢ـی ٢٠٢٤، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ١٩٩ ملیۆن و ٦٧ هەزار لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە. بەجۆرێک لە پارێزگای هەولێر ٦٧ ملیۆن و ١٧٠ هەزار لیتر نەوتی سپی (٨١٪) دابەش کراوە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ١٧ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٤٠٠ لیتر ( ٩٨.٥٪) دابەش کراوە، لە پارێزگاکانی سلێمانی بڕی ٧١ ملیۆن و ٤٧٣ هەزار و ٤٠٠ لیتر (٦٧٪) دابەش کراوە، لە پارێزگای هەڵەبجە بڕی ٤ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار لیتر ( ٧١٪) نەوتی سپی دابەش کراوە، لە پارێزگای دهۆک ٣٠ ملیۆن و ٧٤٢ هەزار و ٦٠٠ لیتر (٦٨.٥٪) دابەش کراوە و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش بڕی ٧ ملیۆن و ٨٩٥ هەزار و ٤٠٠ لیتر (٦١٪) نەوتی سپی دابەش کراوە".
ئەوەش هاتووە،" تاکوو ئێستا بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٢٧٦ لیتر نەوتی سپی دابین کراوە و بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش کراوە و پشکی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو بڕەی کە دابین کراوە ٨٥ ملیۆن و ٢١٦ هەزار و ٩٥٣ لیترە، پشکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ٩٩ ملیۆن و ١٨٢ هەزار و ٣٢٢ لیترە و پشکی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش ٤٥ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و یەک لیترە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە،" لە کۆی ٢٣٠ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٢٧٦ لیتر نەوتی سپی دابینکراو بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٦٧ هەزار لیتر نەوتی سپی کە دەکاتە (٧٤٪) نەوتی سپی دابینکراو دابەش کراوە بەسەر خێزانەکان و تاکوو ئێستا ٩٩٥ هەزار ٣٢٥ خێزان نەوتی سپییان بۆ دابین کراوە، بە جۆرێک لە هەولێر ٣٣٥ هەزار و ٨٥٠ خێزان، لە سۆران ٨٧ هەزار و ٣٨ خێزان، لە سلێمانی ٣٥٧ هەزار و ٣٦٧ خێزان، لە هەڵەبجە ٢١ هەزار و ٨٩٠ خێزان، لە دهۆک ١٥٣ هەزار و ٧١٣ خێزان و لە زاخۆش ٣٩ هەزار و ٤٧٧ خێزان، نەوتی سپییان بەسەردا دابەش کراوە".