هەرێم نیوز
نووسنیگەی ڕاگەیاندندی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتیی دەکرێت کە خاڵێکی یاساکە تایبەتە بە تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2024، نووسنیگەی ڕاگەیاندندی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمانی بڵاو کردەوە، کە 7 خاڵ لەخۆ دەگرێت.
لە خاڵی یەکەمی کارنامەکەدا هاتووە، پەرلەمان دەنگ دەدات لەسەر پرۆژەیاسای باری کەسێتی، لە خاڵی دووەمیشدا هاتووە، دەنگ دەدرێت لەسەر پرۆژهیاسای دووباره گهڕانهوهی موڵك و زهویی ئهو كهسانهی بهر بڕیارهكانی سهردهمی بهعس كهوتوون.
هەر بە پێی خاڵی دیکەی کارنامەکەدا، خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ هەمواری یاسای بوودجەی گشتی، کە خاڵێکی تایبەتە بە تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی دەدرێت.