نوێنەر یاسین محمد
دەڵێن جارێك ژنێ دەچێتە دوکانێک بۆ کڕینی لەچك، هەموو لەچکەکان تاقیدەکاتەوە تا لە کۆتاییدا یەکێکیان هەڵدەبژێرێت و بە دوکاندارەکە دەڵێ ئەو لەچکە بەچەندە؟
ئەویش دەڵێ خوشکەکەم هیچ ناکا چونکە کە خۆت هاتی هەر ئەو لەچکەت لەسەر بوو.
ئەوە ئاماژەیەکی روونە بە سایکۆلۆجیەتی ژن لەبواری بازاڕکردن، ژنان و پیاوان جیاوازن لە بازاڕیکردن، پیاو کاتێ پێویستی بە شتگەلێ هەیە بۆ کڕین حەز دەکات بەخێرایی شتەکانی بکڕێ و کات بە زایە نەدات و بگەڕێتەوە، بەڵام ژن بە پێچەوانەی پیاوە کاتێ شتێکی دەوێ بۆ کڕین حەز دەکات هەموو فرۆشگاکانی بازاڕ بگەڕێ ئینجا لە نێو هەموویان ئەوەی حەزی لێ دەکات هەڵبژێرێ.
هەروەها ژن لەسەر ئەو شتانە دەوەستێ و سەیری دەکا کە دڵنیایە نایکڕێ، کەچی پرسیاری نرخیان دەکات و گفتوگۆی لەبارەوە دەکات کە ئەمە دەبێتەهۆی بێزاری پیاو، بۆیە دەبێ پیاو لای ئاسایی بێ گەر خێزانەکەی بۆ کڕینی پێڵاو بیباتە بازاڕ کەچی لەوێ کە چاوی بە پەردە و لەچك و فەرش... هتد کەوت بچێ نرخیان بپرسێ و لەگەڵ پیاوەکەی قسە لەسەر جوانی و گونجاویان بکات، چونکە ئەوە سروشتی ژنە.
تێبینی د.تارق کەمال النعیمی، سایکۆلۆژیای پیاو و ئافرەت بە وردی باسی ئەو بابەتەی کردوە، بۆ زانیاری زیاتر بگەڕێوە سەر ئەو سەرچاوە.