دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆ دڵنیایی لەباشی خۆت و خراپی ئەوان؟

چرا حەمە عەزیز
پرسی باشبوون، یاخود خراپبوون، یەکێکن لەو پرسانەی کەمرۆڤ خۆی پێدەناسێنێت و لای ئەوانی دیکە ڕۆڵ و ئاشنایەک دروستدەکات. بەڵام ئایا مرۆڤ تەنیا خۆی ڕۆڵی کارا و کراوەی هەیە بۆ باشبوونی یاخود خراپبوونی؟

دەشێ بڵێین مەرج نییە تەنیا تاک ڕۆڵی کارا و سەرەکی هەبێت، دەشێ خود ڕۆڵێکی هەرە گرنگی نەبێت لە باشبوونی یاخود خراپبوونی خۆی، چونکە هۆکار و پاڵنەر و کەسانی دیکە و نەریت، کلتور، شێوە ژیانی و… هتد.

دەشێ ڕۆڵی سەرەکی و کراوەتریان هەبێت، ئەوەش ڕەنگە کاتێک بێتە ئاراوە کەمرۆڤ خواست و خولیاکانی بەدینایەن یاخود پێی نابەخشرێن، یاخود جیاوازی لەشێوە ژیان و شێوە بوونیدا ئەو ئەگەر و ڕووداوا و کارانە دەخوڵقێنن.

بۆیە باوەڕێکم هەیە نامەوێت ئەو باوەڕەم بمرێت سەبارەت بەمرۆڤ.

چونکە ڕوانینم وایە لێکدانەوە و ئاشنابوون بەمرۆڤ لە نێوان باشبوون یان خراپبووندا زۆر ئاڵۆزە پرسیارێکە وەڵامدانەوەی سەختەو و پرسیارێکی دیکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بۆیە دەبێژم ڕەنگە ئەو ڕێگایەیی بۆ تۆ و بۆ باشبوونت ئاسان دێنە دەست بۆ کەسێکی دیکە پڕ بێت لەسەختی و ئاسان نەیاتە دەست، چونکە جیاواز دەژین.

هەندێجار خراپبوون بەهایی لەباشبوون زیاترە، کاتێک لەهەوڵدان بۆ باشبووندابێت، بەڵام بەدەست نەیات، نەوەک باشبوونێک کەخود بەدینەهێناوە، بەڵام بەشانازیەوە نمایشی بۆ دەکات.

ئەنجامدانی کاری خراپ زۆر قورسترە لەئەنجامدانی کاری باش، چونکە کاری خراپ و بەد مرۆڤ لەشێوەی ئەوەی کەهەیە دوور دەخاتەوە، ئەوانەی خراپ کاردەکەن هەم لەناخەوە دەشێوێن هەم لە ڕواڵەتدا، باشبوونمان هەمیشە پەیوەست نین بەخودی خۆمانەوە هەندێجار باشبوون بۆمان دەخوڵقێنن یاخود بۆمان خوڵقاوە و پێمان بەخشراوە.

لەکتێبی (چل ڕێساکەی ئەشق)
(ئەگەر مەولانا وەک من بوایە)

یەکێک لە سواڵکەرەکان گووتی ئەگەر “مەولانا” وەک من بوایە، مەولانا سەبارەت بەدەردی بێبەشبوون و بێ دەرەتانی و لێقەوماوی چی دەزانێت؟ وەکو کوری دەست ڕۆیشتوو هاتبۆوە سەر ئەو دونیایە، مەولانا کەسێک بووە هەمیشە بەئاسودەیی ژیاوە، هەمیشە لای باشترین زاناکان وانەی خوێندبوو بەناز و ڕێز و هێژایەوە گۆش کرابوو، مەولانا چۆن دەتوانێ بەرامبەر پیاوێکی گەروگوڵی وەک من باسی چاکەکانی دەرد و مەینەتی بکات؟ لەکاتێکدا من ناچارم ڕوخسارم بشارمەوە بۆ ئەوەی خەڵکی قێزی نەبێتەوە لێم، بەڵام مەولانا لەناو خەڵکدا وەک گەوهەرێکی بێ هاوتا دەدرەوشێتەوە، ئایا ئەگەر مەولانا وەک من ژیابا تامی هەژاری و چەوسانەوەو سوکایەتی خەڵکی و… هتد، چەشتبا دەیتوانی ببێت بەمەولانا.

بۆیە هەندێجار باشبوون پەیوەستە بەو شێوە ژیان و بارودۆخ و ئەو شێوە نەریت و یاسا و کولتورەی کە لەکۆمەڵگادا بۆت دیاری کراون تۆش ڕاهاتووی کەئەنجامیان بدەیت، یاخود ژیان هەمیشە لەگەڵتدا باش بووە و باشی پێت بەخشیوە، لەهەمبەر ئەوەشدا هیچ هیلاکییەک بوونی نییە بۆ ئەنجامدانیان، باشبوون هیلاک بوون ئەوکاتە بەدەست دێت کەبێ هیچ نەریت و هیچ ڕۆڵبینینێکی ئەوانی دیکە و بێ هیچ خوو پێوەگرتنێک و ناچاری و بێ ئەوەی هیچ باشبوونێک لە ئارا دابێت باشبیت.

“جۆن ستیوارت میل” لەکتێبی( دەربارەی ئازادی )دبێژێت؛ (تاکە تاوانی مرۆڤ بریتییە لەخود ئیرادەیی، هەموو ئەو چاکەیەیی کەمرۆڤ لەباریدایە بیکات، لەملکەچیدایە هیچ ئیختیارێک نییە، بۆیە پێویستە ئەنجامی بدەیت و غەیری ئەوە هیچ نەکەیت، هەرشتێک ئەرک نەبێت گوناهکاریە.)

هەروەها دەڵێ؛ (ئەگەر نەریتەکان وەک نەریت باش و گونجاویش بن بۆ ئەو هێشتاش پابەندبوون بەنەریتەوە، تەنیا وەک نەریت هیچ کام لەم خاسیەتانەی فێرناکەن یان لەوەدا پەرەی پێنادەن کەتایبەتمەندی ناوازەن و بەمرۆڤ بەخشراون تەنانەت لەبابەتە مۆڕاڵییەکان کە بەنەریت، لەپاڵدا هیچ ئیختیارێک ناکات، ئەو نەهیچ زانینێکی تازەو نەهیچ بەرەو پێشچوونێک لە ڕوی مۆڕاڵی عەقڵیەوە بەدەست ناهێنێت،کارەکانیشی کە دەیان کات تەنیا لەڕوی ماسولکەیەوە لەکاتی بەکارهێنانیدا گەشە دەکەن، وە گەر کارێک خودی کەسەکە خۆی بەئیختیاری خۆی ئەنجامی نەدا نەک ئەوەی بەهێزی ناکا، بەڵکو لاوازیشی دەکات).

کەسانێک هەن هەر لەساتی لەدایکبوونەوە باش دەڕوا بۆی باش پێیدەبەخشرێت، ڕێگاکان و دەرفەتەکان بۆی هەمیشە بۆ باشی دەڕۆن ئەو بێ ئاگایە لەوەی کەخراپە چییە و چۆنە، بەهۆی ئەوەی هیچ کات ڕێگای هەڵەی تاقی نەکردۆتەوە، بۆیە هەر بەباشی دەمێنیتەوە. بەڵام کەسانێک هەن هەر لەساتی لەدایک بوونیانەوە خراپ بۆیان دەڕوات، خراپ و ئاڵۆز دەژی، ڕێگای گەیشتن بەباشی بۆی سەختە. بەڵام دەشێ مرۆڤ بیر لەوە نەکاتەوە کەدەشێت ڕێگای کەسێک هێندە ئاسان بووبێت بۆیە سەرکەوتوە باش بوە. کەسانێکیش لەناو چەندان مەینەتی و خراپبووندا ئەستەم دەرفەتێکی باشیان بۆ خوڵقاوە، بەلام کەسانی دیکە هەمیشە ئەو بەباشی بوێری و کەسایەتی مۆڕاڵی دەیبینێت، چونکە ئەنجام گرنگە،گرنگ نییە چۆن کاری بۆ کراوە!
هەندێجار ژیانە کەبریار دەدات کەمرۆڤ چۆن بێت نەوەک خودی مرۆڤ خۆی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP