دواین هەواڵ

عێراق‌

 30/11/2024

سودانی و بەشار ئەسەد پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

هەرێم نیوز 

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی و بەشار ئەسەد بە تەلەفۆن قسەیان کردووە، دەشڵێت، سوودانی بە ئەسەدی وتووە "عێراق ئامادەی هەموو هاوکارییەکە بۆ سووریا لەپێناو رووبەڕوونەوەی گرووپە تیـ.ـرۆریستییەکان".

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی سووریا، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندی بە بەشار ئەسەدی سەركۆماری سووریاوە كردووە و دووپاتی لە ئامادەیی عێراق كردووە بۆ هاوكاری سووریا بۆ دەربازبوون لەم دۆخە.

هەروەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، سوودانی بە سەرۆكی سووریای راگەیاندووە، ئاسایشیی سووریا و عێراق یەك شتن و ئاسایشی سووریا واتە ئاسایشی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای ئەو وڵاتە لە شارەکانی حەلەب و ئیدلب سەری هەڵداوە. هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی شاری حەلەبی ڕاگەیاندووە و چوونەتە ناو حەما'ەوە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش (هەسەدە) دوو شارۆچکەی کۆنترۆڵ کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP